KNA
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنسیەکان ئاماژە بەوەدەکەن، کارگێڕى یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى دەیەوێت گەورەترین قازانج لە پشت کیلیان مباپى فەڕەنسى هێرشبەرى لاوى یانەکەیەوە بکات پێش کۆتایى هاتنى گرێبەستەکەى نێوانیان، کە لەسەر نوێکردنەوەکەى ناکۆکى لە نێوانیاندا هەیە.

بەرپرسانى یانە پاریسیەکە نیازیان هەیە لە هاوینى داهاتوودا دەستبەردارى مباپى بن و گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى هێرشبەرى بەرشەلۆنە ئیمزابکەن.

بەرنامەى ئەلچیرینگیتۆى بەناوبانگى ئیسپانیا ئاشکرایکردووە، لە کارە یەکەمەکانى سان جێرمان نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى نیمار دا سیلڤاى بەڕازیلییە و دەشڵێت "پاریس دەیەوێت بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ مباپى بفرۆشێت و پارەکەى لە موچەى ساڵى یەکەمى میسیدا خەرجبکات، گەر پەیوەندى بە یانەکەیەوە کرد، بەمەش لە سەرپێچیکردن لە یاساى یارى پارەى خاوێن ڕزگارى دەبێت".

ڕاگەیاندنەکانیش باس لەوەدەکەن، میسى لە کۆتایى ئەم وەرزە بەبێ بەرامبەر پەیوەندى بە پاریسەوە دەکات و لەگەڵ نیماردا یەکدەگرنەوە، کە پێشتر لە بەرشەلۆنەدا پێکەوەبوون.

 
تاگ    وەرزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©