KNA

کەناڵى سپۆرت ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، ئەندریا پێرلۆى ڕاهێنەرى یۆڤانتۆس داواى لە کارگێڕى یانەکەى کردووە، لەم مانگەدا، کە گواستنەوەى زستانەى یاریزانانە، گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێکدا ئیمزابکەن، بۆ تەنیشتى ڕۆناڵدۆ و دیبالا و مۆراتا.

کەناڵەکە ئاماژەى بەوەکردووە، یۆڤانتۆس ئۆفەرێکى پێشکەش بە جیانلۆکا سکاماکاى ئیتاڵى هێرشبەرى ساسۆلۆ کردووە، کە بەخواستن یارى بۆ جەنەوا دەکات، دەیەوێت بۆ ١٨ مانگ و بەخواستن گرێبەستى لەگەڵ ئیمزابکات و دواتریش گرێبەستەکى بکات بەهەمیشەیى لە هاوینى ٢٠٢٢دا.

باسى لەوەشکردووە، خانمە پیرەکە ئامادەیە داواکارییەکانى ساسۆلۆ جێبەجێبکات، کە داواى ٢٠ بۆ ٢٥ ملیۆن یۆرۆ دەکات لە بەرامبەر دەستبەرداربوونى لە سکاماکا، کە لە هەمان کاتدا پارما و بۆلۆنیاش هەوڵى گواستنەوەى دەدەن.

 

تاگ    وەرزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©