سایتی کورەی عەرەبی لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاندوە: وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق عەدنان دەرجال، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا ناردوە بەمەبەستی سەردانی کردنی عێراق لە ٢٧ ی ئەم مانگە.
بە پێی هەواڵی سایتەکە، سەرۆکی فیفا ڕەزامەندی سەرەتایی دەربڕیوە لەسەر بانگهێشتنامەکەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق.
وەزارەتی وەرزش و لاوان بە نیازە پرۆگرامێکی تایبەت ڕێکبخات بەمەبەستی پێشوازی کردن لە سەرۆکی فیفا کە سەردانێکی مێژوویە و ئامادەبونی لە یاریەکی دۆستانەی نێوان هەڵبژاردەی عێراق و کوەیت، کە لە یاریگای بەسرە ئەنجام دەدرێت لە ٢٧ ی مانگ.