KNA

فابیۆ کاپێلۆ ڕاهێنەری پێشووی ئیتاڵی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی کالچۆ مێرکاتۆ ڕایگەیاند: کۆنتی ڕاهێنەری ئینتەرمیلان هیچ هۆکارێکی نیە تا داوای گواستنەوەی یاریزانی نوێ بکات و بە ڕەواشی نابینم ، ئەگەر نازناو بەدەستنەهێنێت ئەوا زۆر ڕاهێنەری ترهەن دڵخۆش دەبن ببنە ڕاهێنەری ئەو یاریزانانەی ئێستای ئینتەر.

کاپێلۆ لە ستایشی میلاندا دەڵێت: میلان ڕاهێنەرێکی زۆر باشی هەیە و خاوەنی چەند یاریزانێکە، کە کەسایەتیەکی بەهێزیان هەیە و دەتوانن یارمەتی هاوڕێکانیان بدەن، میلان چەندین یاریزانێکی لاوی نایابی وەک کالابریا و دۆنارۆما و لیاوی هەیە ، بەڵام بیرمان نەچێت بەئەزمونێکی وەک پاولۆ ماڵدینیش بەڕێوەبەری ئیدارەی وەرزشی یانەکەیە.

کاپێلۆ وتیشی: پێنج یانە رکابەری دەکەن لەسەر چوار پلەی پێشەوەی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیا ، کە ئەوانیش ( یۆڤانتۆس و ئینتەر و میلان و ئەتڵەنتا و ڕۆما) ن بەڵام ئینتەر پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی سکۆدیتۆی ئەم وەرزە.

 

تاگ    وەرزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©