KNA

سایتى کاڵچیۆ میرکاتۆى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، ئۆریلیۆ دى لۆرینتسى سەرۆکى یانەى ناپۆلى چەند پاساوێکى هەیە بۆ دواخستنى جامى سوپەرى ئیتاڵیا و داوا دەکات بۆ ئایارى داهاتوو دوابخرێت، کە بڕیارە ٢٠ى ئەم مانگە لە نێوان ناپۆلى و یۆڤانتۆسدا لە شارى ریجیۆ ئیمیلیا بەڕێوەبچێت.

سایتەکە ئاماژەى بەوەکردووە، دانوساندنەکان لەگەڵ یەکێتى خولى ئیتاڵیا بە ئامادەبوونى ئەندریا ئەنێلى سەرۆکى یانەى یۆڤانتۆس ئەنجامدراوە، بەڵام پاساوەکانى لۆرینتس بۆ دواخستنى یارییەکە لاوازن.

سەرۆکى ناپۆلى پێیوایە ڕێژەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئیمیلیا و ئامادەنەبوونى هاندەران پاساون بۆ دواخستنى جامەکە، بەڵام سایتەکە دووپاتیکردووەتەوە، یەکێتى خولى ئیتاڵیا بیر لە دواخستنى جامى سوپەر ناکاتەوە، لەبەر ڕێزى گرێبەست و ئەو سپۆنسەرانەى بۆ جامەکە ئەنجامدراون.

 

تاگ    وەرزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©