KNA

لە لێدوانێکدا بۆ سایتى فەرمى یانەکەى، ڤیراتى ئیتاڵى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى یانەى پاریس سان جێرمان ئاماژە بەوەدەکات، ماوریسیۆ پۆچیتینۆ ئەستێرەیەى گەورە بووە و گۆڕین و وەرگرتنى بیرۆکەى ڕاهێنەرى نوێش لە ماوەى هەفتەیەکدا بە قورس دەزانێت.

ڤیراتى دەڵێت "پۆچیتینۆ هەوڵ دەدات بەرە بەرە بیرۆکەکانى خۆیمان پێ بگەیەنێت، بۆ ئەوەى ئاستێکى بەرزتر پێشکەش بکەین لە زووترین کاتدا، ئەو بەباشى چاودێرى یاریزانەکان دەکات، بەڵام داواکارى زۆرە و دەیەوێت هەوڵێکى زیاتر بدەین".

ڤیراتى باس لەوەشدەکات، ئێستا ئەوان و ڕاهێنەرى لە قۆناغى یەکترناسیندا، بەڵام پێیوایە بە زووترین کات دەتوانن فەلسەفەى ڕاهێنەرەکەیان جێبەجێ بکەن.

 

تاگ    وەرزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©