42 ڕۆژ شەکر مەخۆ، خانە شێرپەنجەییەکان دەمرن، چونکە شەکر خۆراکی ئەم خانانەیە.
دکتۆر ڕایمۆند فرانسیس نوسەری سێ کتێبی زۆر بەناوبانگە لە بواری پزیشکیدا و بریتین لەم سێ خاڵە گرنگە .
1- هەرگیز نەخۆش مەکەوە.
2- لە شێرپەنجە مەترسە.
3- جارێکی تر قەڵەو مەبە.
د. ڕایمۆند پاش توشبوونی بە شێرپەنجە و بێ ئومێدبوونی دکتۆرەکان لە چارەسەر کردنی، شێوازی ژیانی خۆی گۆڕی و سەلامەتی خۆی بەدەستهێنایەوە، پاشان بڕیاری دا ئەو سێ کتێبە بنوسێ .
ئێستا تەمەنی 75 ساڵە و دەڵێ لە کۆتا 15 ساڵی تەمەنم تەنها یەک جار توشی کۆکە هاتووم.
لەکتێبەکان باسی مەترسی شەکردەکات دەڵێت.
1-شەکر هۆکارێکە بۆ توشبوون بە کۆکەو هەڵامەت.
2- خواردنی کەوچێک شەکر، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرگری لەش بە ڕێژەی 50% گەر بۆ ماوەیەکی کورتیش بێت.
3- خواردنەوەی قوتویەك کۆلا، بەرگری لەش کەمدەکاتەوە بۆ ماوەی 6 بۆ 8 سەعات بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆر شەکر تێیدا.
4- شەکر دەبێتە هۆی زەهایمەر.
5- شەکر خۆراکی خانە شێرپەنجەیەکانە.
6- هۆکارێکە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ.
7- هۆکارێکە بۆ قەڵەوی و کۆبوونەوەی چەوری لە لەش
8-ددان لەناو دەبات بەتایبەت بۆمناڵی شکر خۆر کەباوە لەناو کوردەواریمان
9- زۆربەی ئەو نەخۆشیانەی توشی مرۆڤ دەبن، شەکر یەکێکە لە هۆکارەکانیان.
وەهەروەها چەندین زیانی تر کە ڕۆژانە پێمان وەدیارە .
هەروەها دەڵێت: باوکان وە دایکان ڕێگە لە مناڵەکانیان دەگرن کە جگەرە بکێشن یان خواردنەوە کحولیەکان بخۆنەوە کەچی نازانن ئەو شیرینیانەی بۆ مناڵەکانیان دەیکڕن لەو جگەرە و کحولە زۆر مەترسیدارترە.
دەتوانن لە میوە شیرینەکانەوە شەکر بۆ جەستە دابین بکەن لە باتی شەکری دەستکرد.