دانیشتوانی گەڕەكی هەواری شار لە هەولێر گردبوونەوە و داوای دابینكردنی كارەبای نیشتیمانی دەكەن، دەشڵێن، ماوەی ساڵ و نیوێكە چاوەڕوانی حكومەت دەكەن، بەڵام هیچ كەسێك بەدەم كێشەكەیانەوە نەهاتووە.


علی محمد ، یەكێك لەدانیشتوانی گەڕەكی هەواری شار ڕایگەیاند، بۆ نزیكەی دوو ساڵ دەچێت ئەو گەڕەكە دروستكراوە و نزیكەی١٥٠ ماڵی تێدا نیشتەجێیە، وێڕای ئەوەی ستوونی كارەبا و هێڵی كارەبای بۆ ڕاكێشراوە، بەڵام نەبەستراوەتەوە بە هێڵی نیشتیمانی كارەبا.


وتیشی"چەندین جار سەردانی لایەنی پەیوەندیدارمان كردووە، بەدەم كێشەكانمانەوە نەهاتوون، فەرمانگەی كارەبا دەڵێت، لەسەر خاوەن پڕۆژەیە كێشەكە چارەسەر بكات".


ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڕەكەكەیان تەنها كارەبای موەلیدە بەشێوەی ٢٤ كاتژمێری هەیە ئەویش ئەمپێری بە٢٢هەزار دینارە، ئەمەش زۆر دەكەوێت لەسەریان.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©