KNA

نوسینگەی بانکی رافیدەین راشیگەیاند، بڕی ١٠٠ ملیۆن دەدرێت بەو فەرمانبەرانەی دەیانەوێت خانوو لە پڕۆژە وەبەرهێنانەکان بکڕن بە مەبەستی دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبون.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر ئەو کەسە فەرمانبەر بوو و بیەوێت قەرز وەربگرێت لە بانکی رافیدەین ئەوا دەتوانێت بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار وەربگرێت، بەڵام گەر هاوڵاتی ئاسایی بوو ئەوا دەتوانێت ٥٠ ملیۆن دینار وەربگرێت.

لە رابردووش، چەند بانکێکی عێراق بە بڕە پارەی جیاواز و شێوازی گەڕاندنەوەی پارەکە بە شێوازی جیاواز قەرزیان بۆ هاوڵاتیان راگەیاندبوو.

 

تاگ    عێراق

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©