جارێكی تر لە ڕێگەی كاتوێشاوە فڕۆكەخانەی بەغدا بۆردومان كرا، بەڵام هیچ زیانێكی لێنەكەوتۆتەوە.


سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق باسیان لەوەكردووە، بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوە بیستراوە، دواتر دەركەوتووە جارێكی تر فڕۆكەخانەی بەغدا كراوەتە ئامانج.


هەروەها باس لەوەشكراوە، كە هێزە ئەمنییەكان بەناوچەكە بڵاوبوونەتەوە بۆ زانینی شوێنی هەڵدانی مووشەكەكان، كە ژمارەیان چوار مووشەك بووە، بەڵام لەلایەن سەكۆ مووشەكییەكانی ئەمریكاوە تێكشكێندراون و هیچ زیانێكی لێنەكەوتۆتەوە.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©