بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارە سبەی یەك شەممە، مووچەی وەزارەتی تەندروستی دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە یەكەی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش بكرێت.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی یەكشەممە 24ی 1بۆ ڕۆژی 29ی 1مووچەی هەموو وەزارەت و فەرمانگەكان و خانەنشینان دەدرێت و ڕێژەی لێبڕینی مووچە 21% بۆ فەرمانبەرانی ئاسایی بۆ پلەتایبەتیش 50%. دەبێت.
سبەی یەك شەممە ٢٠٢١/١/٢٤ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:
وەزارەتی تەندروستی دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە یەكەی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە وەزارەتی دارایی و ئابووری.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/١/٢٥ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت: وەزارەتی ناوخۆ هێزەكانی زێرەڤانی هێزی بەرگری و فریاكەوتن و بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەرێم، لیوای نەوت وگاز، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان زیندانیانی سیاسی.
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/١/٢٦ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:
وەزارەتی پەروەردە ئەنجومەنی ئاسایش دەزگای گشتی ئاسایش.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/١/٢٧ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی مووچەی كەمئەندامان (خاوەن پێداویستی تایبەت) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەزارەتی داد وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی وەزارەتی پلاندانان وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئەنجوومەنی دادوەری دیوانی چاودێریی دارایی دەستەی مافی مرۆڤ دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم دەستەی ژینگە دەستەی وەبەرهێنان دەستەی دەسپاكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی دەزگای گشتی كاروباری مین .
ڕۆژی پێنجشەممه ٢٠٢١/١/٢٨ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وەزارەتی كارەبا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن وەزارەتی ڕۆشەنبیری و لاوان سەرۆكایەتی هەرێم ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆكایەتی پەرلەمان خانەنشینانی پێشمەرگە.
ڕۆژی هەینی ٢٠٢١/١/٢٩ مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت