وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لەچەند میدیا و ماڵپەڕێکی ئەلیکترۆنی هەواڵێکی "چەواشەکارانەی بێ بنەما" بڵاوکراوەتەوە و بڕیاردراوە ئەو دەزگایانەی زانیاری ناڕاست بڵاودەکەنەوە سکاڵایان لەسەر تۆمار بکەن.


نوسینگەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەرونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، "سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەبارەی وەزیری پێشمەرگە لە هەندێ میدیا و ماڵپەرە ئەلیکترۆنی و پەیجە ساختەکان بڵاوکراوەتەوە، هەواڵێکی چەواشەکارانەی بێ بنەمایەو دوورە لەراستییەوە".


ئەوەش هاتوە، "داوا لە هەموو لایەک دەکەین، خۆیان بەدوور بگرن لەهەواڵی ناڕاست، جەختدەکەینەوە ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر ئەو ماڵپەڕو میدیایانە دەگرینەبەر، کە هەواڵی ناڕاست لەسەر وەزیری پێشمەرگە بڵاودەکەنەوە".


رونکردنەوەی وەزیری پێشمەرگە دوای ئەوەهات دوێنێ "
ماڵپەڕی پۆڵەتیك بڵاویكردەوە كە شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان تەنها پێنج خولەكی یەكەم و بۆ وێنەگرتن رێگەی پێدراوە بەشداری كۆبوونەوەی سەرۆكی حكومەت و وەزیری بەرگری توركیا بكات و "دواتر لەكۆبوونەوەكە دەركراوە"

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©