رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی ئەم بڕیارە پاش ئەوە هاتووە کە لایەنی پەیوەندیدار بە بەرنامەی قبوڵکردنی کۆچبەران ئاشکرایانکرد هەوڵی دزینی دۆسییەکانی پەنابەران دراوە.


هاوکات، دانیاڵ سمیس وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەوەکالەت ئاماژەی بەوەدا، دەسەڵاتداران پێویستیان بە لێکۆڵینەوەی وردترهەیە بۆ دۆزینەوە و چارەسەرکردنی خاڵە لاوازەکانی بەرنامەی تایبەت بە قبوڵکردنی پەنابەرانی عێراقی.

دەشڵێت، بەڵام بەرنامە فراوانەکەی قبوڵکردنی پەنابەران تا ئێستا پارێزراوە.


پێشتر لە رێگەی بەرنامەی قبوڵکردنی پەنابەرانی عێراقی دەیان هەزار هاوڵاتی لێی سودمەندبوون.


بەرنامەی قبوڵکردنی داوای پەنابەرێتی عێراقی لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆرج بوش دانرا. ئامانج لە بەرنامەکە پاداشتکردنی ئەو عێراقییانەیە کە وەک وەرگێڕ و رێبەر و رێکخەر کاریان لەگەڵ سوپای ئەمریکا کردووە و لە ماوەی جەنگدا هاوکاریان کردوون.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©