ئەم کۆمەڵگاو میللەتەی ئێمە هەمیشە پڕ گلەییە لە دەسەڵات و حوکمەت ، هیچ کات بیرت لەوە کردۆتەوە خۆت چیت؟ یاخود لەچ ئاستێکی دلسۆزی ولەخۆبردوویت لە کارەکەتدا؟


بەیانیەک هەستاوی لەخەو لەخۆتت پرسیبێت داخۆ من چەند گیانی هاوکاریم تێدایە بۆ مرۆڤایەتی ؟ دەبێت ئەوکارە باشانەی گەرەکمە بیکەم چین؟؟


دڵنیام بەشێکی زۆری کۆمەڵگا خاوەنی کارو لێپرسراویەتیە و ڕۆژانە بەرکەوتن و کاردانەوەکان دەبینن.


با یەکەم لە مامۆستاوە دەست پێبکەین ، بەڕایی من موچە پێدان بۆ هەندێک مامۆستا ئەسڵەن کەراهەتی هەیە ، بۆ ؟


چونکە سەردەمانێکیش مامۆستا موچەی فولی وەردەگرت هەر هەمان ئاست نادڵسۆزی هەبوو ئەمە هەڵبەتە هەموو مامۆستا نا بەڵام ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە بەشی زۆری !


تۆ کە ڕۆحی دڵسۆزی ویارمەتی و پەروەردەیت نیە چۆن دواتر مافی گلەیت هەیە !


دووەم هونەرمەند : ئەوانەی سەری هونەری کوردیان کرد بە قوڕدا ، ئەوانەی ئاگایان لە میللەت و کلتورو کۆمەڵگا نەماوە گرنگ ئەوەیە لە دیعایەی برنجێکدا 700 دۆلارێک وەرگرێت و ئەوانی تر شەرە تەجمیل و باخ و ڤێلا کێ ئازایە بەهەر نرخێک دەستی بخات !!


سێیەم : مامۆستایی ئاینیەکان هیچ کات ‌بوێرنەبوون و لەبەرەی میللەت نەبوون ، بەپێی دەهۆڵی حیزب و بەر پرسەکان دەکوتن ، نەیان توانی خێزانێک بەرەو ڕۆشنبیری وپەروەردەیەکی دروست ببەن .


چوارەم دکتۆرەکان : بەشێکیان کار لەسەر چۆنێتی نەخۆش خستنی میللەت دەکەن گەر وانەکەن ئەوا دەرمانەکانیان بەسەر دەچێت ، بڕۆن سەیری خەستەخانەو عەیادەو شوێنی سەردانەکانیان بکەن مۆڵگەی بەکتریاو میکرۆبە ، قەنەفەی وای تیایە بۆ مۆزەخانە دەشێت ،لەکاتێکدا بە پارەی دوو نەخۆش دەتوانێت باشترین کورسی و شوێنی حەوانەوە بۆ نەخۆش دابین بکات ، ئیتر چۆن مافی گلەیی هەیە !!!!


پێنجەم شۆفێر و کاسبکارو ئەوانەی بە کاری ئازاد بەناون، کارەسات و تێکدانی ژینگە لای ئەمانە فەراهەم کراوە ، مەنبەعی خواردنی بەسەرچوو ، مشکاوی و تەپو تۆزاوی ، دووکەڵی سەیارەو بێڕێزیکردن بە ژینگەوە دەیان دەردەسەری تر ، بەردەوامیش گلەیی هەیە!!!!


دادوەران ، ئەوانەی تەنها یاسا بۆ مسڵەحەتی پیاوە گەورەکانیان هەڵدەسوڕێنن ، من یاسایەکم نەبینی لەم مەملەکەتە جێ بەجێ بکرێت لەیەک حاڵەتدا نەبێت ، بۆ کەسێک کە بێ دەسەڵات بێت زۆر بەجوانی پەیڕەو دەکرێت !!!!


دەیان و سەدان پیشەو لایەنەکانی تری ژیان ئا بەم شێوەیەن ، ئیتر چۆن دەم لەپێشکەوتنو هۆشیاری و ڕۆشنبیری دەکوتن ، بۆیە بەشی زۆری میللەت خۆیی بەشدارە لەم ڕوش و ساتەوەختانەی کە پێیی وایە زوڵمی لێکراوە !!!!

وتارەکانی تری ئەم نوسەرە

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©