نەرورۆز جەژنی نیشتمانیە وەک چۆن قوربان و رەمەزان جەژنی ئاینیمانە.
ئەوانەی نکۆڵی لەپەیوەندی قوڵی کورد بە ئاینی ئیسلام و جەژنی نەورۆزەوە دەکەن دوو دیوی یەک دراون. ئایدۆلۆژی و تەسکبینن. ئیسلام دینمانەو نەورۆزیش جەژنی نەتەوەییمانە. کورد هەموو بۆنەکانی خەمناک و قوربانیدانن، یەک بۆنەی کۆکەرەوەی گەلی کوردستان هەیە، ئەویش نەورۆزە تکایە بەکەم وەریمەگرن.
رێزگرتن لە بۆنە ئاینی و گشتیەکان رێزگرتنە لە مرۆڤایەتی و لە ژیان.
ئەوانەی دەیانەوێ نەورۆز ناشرین بکەن، بۆ دین و دونیایان خراپە.